گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ موچەی تر بەسەر یەکەوە وەردەگرن

2021.05.16 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ موچەی تر بەسەر یەکەوە وەردەگرن

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بریارە 20ی ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە سێ موچە بەسەریەکەوە وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (16ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "پێش جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی پێشمەرگە پێی ڕاگەیاندووین کە 20ی ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتەکە سێ موچەی بەسەر یەکەوە وەردەگرن".


وتیشی، "بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی پێیان وتووین هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی موچەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی تەمویل، ئەمەریکا پارەکەی نەناردووە".


لەبارەی ئەوەی ئەگەرهاتوو حکومەت بەڵێنەکەی خۆی نەبردە سەر و موچەکانی لەو وادەیەدا خەرج نەکرد، ئەوان وەک لیژنەی پێشمەرگە وئەندامانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی چیان دەبێت، باڵانبۆ محەمەد وتی، "بەڕاشکاوانە دەیڵێیم، ئەم حکومەتە هیچی لەگەڵدا ناکرێت تەنها دەبێت بەگژیا بچیتەوە، هاوکێشەکە لەئێستادا پێچەوانەوە بووەتەوە لەبری ئەوەی ئێمە یاسای بۆحکومەت پێشنیاز بکەین یاخود یاسای بۆ دابنیین حکومەت یاسا بۆ پەرلەمان دادەنێت و پڕۆژەیاسا دەنیرێت بۆ پەرلەمان وداوادەکات بۆی بکرێت بە یاسا".