ناس کورد-
گەنجێکی فەڵەستینی بە ئۆتۆمبێلەکەى ژمارەیەک سەرباز و پۆلیسی ئیسرائیلی لە گەڕەکی شێخ جەراحی قودس شێلا و بەهۆیەوە شەش سەرباز و پۆلیس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان، گەنجێکی فەڵەستینی کردەکەى ئەنجامداوە و هێرشی کردووەتەسەر خاڵێکی پشکنین لە گەڕەکی شێخ جەراح لە قودس، دواتر پۆلیس تەقەی لە ئەنجامدەرەکە کردووە و کوژراوە.
گەنجەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "فۆرد"ی بچوکی پێبووە و خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک پۆلیسی ئیسرائیلیدا.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆسەر غەزە، 188 کەس کوژراون کە 55 منداڵ و 33 ژن لەناو کوژراواندایە، هاوکات هەزار و 230 کەسی تریش بریندار بوون.
هاوکات بەهۆی هێرشی موشەکی بەرەی بەرخۆدانی فەڵەستینی لە غەزە، 10 هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و سەدانی تریش بریندار بوون.