گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتی لەبارەى پشکی هەرێم و لێبڕینی موچە داوایەک لە سێ سەرۆکایەتییەکە و هەرێم دەکات

2021.05.16 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەى پشکی هەرێم و لێبڕینی موچە داوایەک لە سێ سەرۆکایەتییەکە و هەرێم دەکات

ناس کورد-
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنیی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد "چیدی میکانزمە بیرۆکراتییەکان وەلا بنێن و موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ لێبڕینەوە دابەش بکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نامەکەیدا بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاڵا تاڵەبانی (16ی ئایاری 2021) داوایکردووە، "چیدی هیچ بڕە ڕێژەیەک لە موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەبردرێت، بەوپێیە هیچ پاساوێک بۆ لێبرینی موچە نەماوە".

داواکەى یەکێتی لەکاتێکدایە کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکى حکومەتی هەرێم لە پشکی حزبەکەیەتی.

 

لە نامەکەی تاڵەبانیدا هاتووە، "پێویستە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان میکانزمە بیرۆکراتییەکان وەلا بنیین موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی دابەش بکەن".


وتیشی، "دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچ وەڵامێکیان پێی نییە لەبارەی کێشەی ڕێکخستنی هەناردەکردنی نەوت کە ببێتە مایەی مسۆگەرکردنی دادپەروەری و دابینکردنی پشکی هاوڵاتیانی کوردستان لە نەوتی عێراق وهاوکات مافەکانی دەوڵەتی فیدراڵی و عێراقییەکان لە نەوتی هەرێم".

 

زیاتر بزانە: ئەندامێکی لیژنەی دارایی هۆکاری نەناردن و زیاتر دواکەوتنی پشکی هەرێمی ئاشکرا کرد



ئەوەش هاتووە، "هاوڵاتیانی هەرێم بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیان لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر وبەغدا کرد بەوپێیەی یاسای بودجە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی قورسی سەرشانیان بەشێوەیەکی تایبەت وهەموو عێراقییەکان بەشێوەیەکی گشتی، بەتایبیەتی فەرمانبەران، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ڕوویدا ئەوبوو کە تائێستا فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی لە 21%ی موچەکیانیان لێدەبردرێت وپێیان نادرێت."


تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی چارەنووسی سەرچاوەی بژیوی توێژێکی بەرفراوانی هەرێمیان خستووەتە ناوی گەمەى (ناردنی نوسراو و هاتنی نوسراوەوە) بەجۆرێک ئەو دەستەبژێرە بەدەست بیرۆکراتی پشت مێزەکانەوە دەناڵێنێت، کە ئەوەش وایکردووە ئاسەواری خراپی هەبێت لەسەر پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی".


تاڵەبانی داواشی لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی حکومەتی هەرێم کردوەوە، "بەزووترین کات وەڵامی هۆکاری بەردەوامبوونی لێبرینی موچەی فەرمانبەران بدەنەوە، هاوکات وەڵامی ئەوەش بدەنەوە بۆچی تائێستا ئەو بڕە نەوتەیان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردووە کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەردوولا سازانی لەسەر کراوە".


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، داواشی لە ئەندامانی هەردوو پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە ڕۆڵی خۆیان بە باشی ببینن لە چاودێری و بەدواداچوونکردن بۆ جێبەجێکردنی برگەکانی بودجەی گشتی عێراق، کەببێە مایەی گەرانەوە ماف و شایستە داراییەکانی فەرانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان".