گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەنەڕاڵێک ئاماری کوژراو و بریندارانی ئیسرائیل بەهۆی موشەکەکانی غەزەوە ئاشکرا کرد

2021.05.16 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
جەنەڕاڵێک ئاماری کوژراو و بریندارانی ئیسرائیل بەهۆی موشەکەکانی غەزەوە ئاشکرا کرد

ناس کورد-

جەنەڕاڵ ئاوری گوردین، فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی موشەکیی حەماس و جیهاد و گروپەکانی تری بەرەی بەرخۆدانی فەڵەستینی لە غەزە بۆسەر ناوچەکانی ئیسرائیل، تائێستا 10 کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدانی تر بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوری گوردین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (16ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "دۆخی تەندروستیی 50 کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە."

 

وتیشی، "ئیسرائیل ڕووبەڕووی کەرتی غەزە بووەتەوە کە سوپایەکی تیرۆرستی ڕێکخراوی تێیدا بۆردومانی موشەکی ئیسرائیل دەکەن."

 

ئاشکراشی کرد کە زیاتر لە دوو هەزار و 900 موشەک لە غەزەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

 

دەشڵێت، چڕی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە.

 

ماوەى چەند ڕۆژە گرژییەکانی نێوان بزوتنەوەى حەماسی ئیسلامی و بزوتنەوەى جیهادی ئیسلامی و چەند گروپێکی تری بەرەی بەرخۆدانی فەڵەستینی لە غەزە لەگەڵ سوپاس ئیسرائیدا دەستیپێکردووەتەوە، بەرەی بەرخۆدان تائێستا سەدان موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوونیان لە غەزە کردوەتە ئامانج، لە ئاکامدا  174 فەڵەستینی کوژراون کە 47یان ژنن و 29 دانەیان منداڵ، هاوکات هەزار و 200 کەسیش بریندار بوون، هاوکات نزیکەى 10 ئیسرائیلی کوژراون و دەیانی تریش بریندار بوون.   

 

هاوکات یانەی گیراوانی فەڵەستینی دەڵێت، سوپا و پۆلیسی ئیسرائیل لە ماوەى گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزار و 500 فەڵەستینی دەستگیرکردووە.