گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەهۆی گرانی سوتاندن.. هیندستان دانی نا بەوەى تەرمی مردووانی کۆرۆنا دەخرێتە ئاوی ڕووبارەکانەوە

2021.05.16 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی گرانی سوتاندن.. هیندستان دانی نا بەوەى تەرمی مردووانی کۆرۆنا دەخرێتە ئاوی ڕووبارەکانەوە

ناس کورد-
لە یەکەم دانپێدانانی فەرمییدا، حکومەتی وڵاتی هیندستان دان بە فڕێدانی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناو ئاوی ڕووبارەکاندا دەنیت و بڕیاریشدا، پارە بۆ خێزانە هەژارەکان تەرخان بکات بۆ ئەوەی بتوانن تەرمی کەسەکانیان بسوتێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی هیندستان (16ی ئایاری 2021) بڵاویانکردەوە، "حکومەتی ویلایەتی ئوتابرادیش لە باکوری هیندستان ڕایگەیاندووە، "بەهۆی هەژاری و ترس لە نەخۆشی لە گوندەکاندا، لاشە تەرمی توشبووانی کۆرۆنا فرێدراوەنەتە ناو ئاوی رووبارەکانی ولایەتەکەوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "ڤایرۆسی کۆرۆنا بارگرانییەکی زۆر خستووەتەسەر شانی هاوڵاتیانی هیندستان و زیادبوونی ئەم دواییانەی ژمارەی ئەو تەرمانەی بەپەتاکە بەستووەتەوە کە ژمارەی دانیشتوانی ولایەتی ئۆتار پرادێش 240 ملیۆن کەسە".


هاوکات ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، "مانۆج کومار سینگ، گەورە بەرپرسی باڵای هیندستان لە نامەیەکیدا بۆ بەرپرسانی ناوچەکە ڕایگەیاندوە، بەڕێوبەرایەتیەکە زانیاری هەیە کە تەرمی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان هەر نەخۆشییەکی دیکە گیانیان لەدەستداوە لە ڕووبارەکان فڕێدراون، لە بری ئەوەی بەپێی نەریتی گونجاو تەرمەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."


ئەو لە کاتێکدایە کە دوێنێ (شەممە) ناریناری مۆدی، سەرۆک وەزیران هیندستان داوای لە بەرپرسان کرد سەرچاوەکانی چاودێری تەندروستی لادێیەکان بەهێز بکەن، داواشی لە بەرپرسانی گوندەکان کرد کە دڵنیابن لەوەی تەرمەکان لە ڕووبارەکان فڕێنەدرێن.


وتیشی، حکومەتی پێنج هەزار ڕوپیە کە 68 دۆلار دەداتە خێزانە هەژارەکان بۆ سوتاندن یان بەخاکسپاردنی تەرمی مردووەکانیان.