گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەرۆکی حزبێکی ئیسرائیل لەسەر هێرشی غەزە هێرش دەکاتە سەر ناتانیاهۆ

2021.05.16 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی حزبێکی ئیسرائیل لەسەر هێرشی غەزە هێرش دەکاتە سەر ناتانیاهۆ

ناس کورد-
سەرۆکی پارتی بیتای ئیسرائیلی هێرشی تووندی کردە سەر بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند، ئەو بەرژەوەندی سیاسی هەیە لە تووندکردن و درێژەدان بە شەڕکردن لەگەڵ فەڵەستینییەکان و "دەیەوێت هەموو هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی دیکە لەبری حکومەتەکەی خۆی شکست پێ بهێنێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەڤیگیدۆر لیبرمان، سەرۆکی پارتی "بیتای" ئیسرائیلی (16ی ئایاری 2021) لە میانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "12"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، "درێژەدان بە شەڕ لە غەزە لە بەرژەوەندی ناتانیاهۆدایە، ئەو دەیەوێت لەو ڕێگایەوە هەموو هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی دیکەی لەبری حکومەتەکەی خۆی شکشت پێ بهێنێت".


وتیشی، "ئامانجی سەرەکی ناتانیاهۆ لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی کە سوپای ئیسرائیل لە غەزە ئەنجامی دەدات ڕاکێشانی ڕای گشتیی ئیسرائیلە بۆلای خۆی، ناتانیاهۆ دەیەوێت زۆرترین کات وەک سەرۆکوەزیران لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە".


بینیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات.


به‌گوێره‌ی دوایین ئامارەکانی به‌رگریی شارستانی كه‌رتی غه‌ززه‌، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گه‌یشتوه‌ته‌ 174 كه‌س، له‌ نێویاندا 39 منداڵ و 22 ژن هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، نزیکەی هەزار كه‌س له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كاندا برینداربوون وزیانی زۆریش به‌ر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتووه‌.