گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری ڕووداوەکە بزانە

بۆ ترساندن هەشت فیشەکی بە کاروانی برایەوە نا و کوشتی

2021.05.16 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ترساندن هەشت فیشەکی بە کاروانی برایەوە نا و کوشتی

ناس کورد-

شەڕ و دەماقاڵێ ئەمجارەى کاروان لەگەڵ براکانی و مامی لەبارەى "کێشەیەکی ئاسانی خێزانی" لە ماڵ چووە دەرەوە و لە گەڕەک درێژەی کێشا، یەکێک لە براکان وەک ترساندن هەشت فیشەکی بە کاروانەوە نا و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ڕەمەک ڕەمەران، قائیمقام و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 10 ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ، دەست بەجێ هێزە ئەمنییەکانمان ڕاسپارد و بەدەم ڕووداوەکەوە چوون."


وتیشی، "کەسێک بەناوی کاروان محەمەد ئەحمەد (33 ساڵ) کە خێزاندارە و پیشەی کاسبکارە و خەڵکی گوندی قەرەتامۆرە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە".

 

ئاشکراشی کرد، "دوای وەرگرتنی وتەی براکانی دەرکەوت برایەکی خۆی کوشتویەتی و هاوکات مامیشی بەناوی (ن. أ) کە دەستی لە تاوانەکەدا هەبووە دەستگیرکرا و بکوژەکەش هەڵهاتووە و هێزە ئەمنیەکان بەدوایدا دەگەڕێن ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە".

 

هاوکات سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان تایبەت بە "ناس کورد"ی وت، ڕووداوەکە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو (15ی ئایاری 2021) ڕوویداوە، سەرەتا کاروان و براکانی لە ماڵی کاروان بووەتە دەمەقاڵێی و شەڕیان، ماڵی کاروان و براکانی و مامی لە یەک کۆڵاندان لە گەڕەکی ئاشتی.

 

وتیشی، "دوای گەورەبوونی شەڕ و دەماقاڵێ، هەموویان هاتوونەتە دەرەوە، پاشان یەکێک لە براکان بە ناوی (ن م ا) هەشت فیشەکی ناوە بە کاروانەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

 

ئەو سەرچاوە دەشڵێت، "ماوەیەکی زۆر ئەو بنەماڵە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەیە کە زۆر سادە و ئاسانە، براکانی و مامی کاروان دەڵێن کە کاروان سەردانیان ناکات و تێکەڵاوییان ناکات، بۆیە زۆرجار شەڕ دروستبووە لەنێوانیاندا، بەڵام شەوی ڕابردوو کێشەکە تەقیوەتەوە و ئەو کارەساتەى لێکەوتووەتەوە."

 

وتیشی، "پێدەچێت (ن) بە مەبەستی کوشتن تەقەی لە کاروان نەکردبێت و ویستبێتی بیترسێنێت، بەڵام فیشەی لەدەست دەرچووبێت و بەهۆیەوە کاروانی کوشتبێت."

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە "مامی کاروان دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو برایەی تەقەی کردووە ڕای کردووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە."

 

کاروان لە کۆتای پۆستیدا لە فەیسبوک نوسیویەتی، "داوای لێبوردن لە دڵم دەکەم، لەبەرئەوەى زۆر بێدڵی خۆمم کرد لەبەر قسەى خەڵک، جەژن لەو کەسانە پیرۆز دەکەم کە لە کۆمێنتتدا جەژنم پیرۆز ئەکەن و گەردنیشیان ئازاد بێت." 

me_ga.php?id=3774