گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

100 هەزار گەشتیار!

لە سێ ڕۆژی جەژندا سێ کەس لە ئاوی دوکاندا خنکاون

2021.05.16 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
لە سێ ڕۆژی جەژندا سێ کەس لە ئاوی دوکاندا خنکاون

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 100 ھەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای دوکان کردووە و لەو ماوەیەشدا سێ حاڵەتی خنکان لە ئاوی قەزاکەدا ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان (16ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو داتا و ئامارانەی لامان گەڵاڵە بووە لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 100 ھەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای دوکان".


وتیشی، "بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانەی کە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارەکانی قەزاکە کردووە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن".

قائیمقامی دوکان ئەوەشی خستەڕوو، "وەک ئیدارەی دوکان ئامادەکاریی تەواومان بۆ ڕۆژانی جەژن کردبوووە بەھەماھەنگی کارمان کردووە تا کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین، بەڵام بەداخەوەین لەو ماوەیەدا چەند ڕووداوێکی نەخوازراو لە سنورەکەماندا ڕوویداوە".


سیروان سەرحەد ڕوونیکردەوە، "تائێستا سێ حاڵەتی خنکان لە سنوریی ئاوی قەزاکەدا ڕوویدا  کە دووانیان هاوڵاتی کورد بوون و ئەوەی تریشیان هاوڵاتییەکی عەرەب بووە کە توانراوە تەرمەکەی لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک بدۆزرێتەوە".


وتیشی، دواین ڕووداوی خنکان، بەیانی ئەمڕۆ بوو لەکاتی مەلەکردندا هاوڵاتییەکی کورد لە زێی دوکاندا خنکاو دوای 15خولەک لە لایەن ھاوڵاتیان و پۆلیسی فریاکەوتنی دوکان تەرمەکەی دەرھێنرایەوە ،هاوڵاتییەکە دانیشتوی شاری کەرکووکە کوردە و پیشەی پێشمەرگەبووە لە ھێزەکانی 70 و تەمەنی 27 ساڵە".


لە بارەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆش، سیروان سەرحەد وتی، "شەش ڕووداوی وەرگەران ڕوویداوە، چوار پێکدادان و شێلانێک، کۆی گشتی ڕووداەکان لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا 11 رووداو بوون".