ناس کورد-
لە پێنج ڕۆژی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، زیاتر له 153 ھه‌زار گه‌شتیار ڕوویان ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووه، 83 ھه‌زار بۆ سلێمانی و زیاتر له 70 ھه‌زاریش ڕوویان لە هەڵەبجە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام شوانی، وته بێژی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕاگه‌یاند (16ی ئایاری 2021)، زیاتر لە 95% گه‌شتیاره‌كان له ناوچه‌كانی خوار و ناوه‌راستی عیراقه‌وه ھاتوون و به به‌راورد به جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی پار ڕێژه‌ی ھاتنی گه‌شتیاران زۆر زیادی كردووه.
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی پار 50 ھه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له سنوری پارێزگای سلێمانی كردووه، به‌ڵام جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زیاتر له 83 ھه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سنووری پارێزگای سلێمانیان كردووه.
ئارام شوانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ساڵی پار به‌ھۆی بڵاوبوونه‌وی فایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ گه‌شتیارانێكی زۆر ڕوویان له پارێزگای سلێمانی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ھه‌رچه‌نده له شاره‌كانی خواروناوه‌راستی عیراق قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ و چه‌ند ڕێكارێك ھه‌بوون، به‌ڵام گه‌شتیارانێكی زۆر ڕوویان له ناوچه‌كه كردووه.
هاوکات ئه‌حمه‌د غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ھه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له ھه‌رسێ سه‌یرانگه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوا، چاوگ و ھه‌ورامان، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی جه‌ژندا له له‌نێوان 70 بۆ 75 ھه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌و سه‌یرانگایه‌نه كردووه.
وتیشی، له سێ ڕۆژی جه‌ژندا 30 ھه‌زار و 647 گه‌شتیار ڕوویان له سه‌نته‌ری ھه‌ڵه‌بجه كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ھه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌حمه‌د ئاوا زۆرترین سه‌ردانكه‌ری ھه‌بووه كه زیاتر له 17 ھه‌زار گه‌شتیار بوو و ھه‌روه‌ھا زۆربه‌گه‌شتیاره‌كانیش له‌ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ھاتوون.
ئه‌حمه‌د غه‌ریب ئه‌وه‌شی وت، له‌چاو ڕه‌مه‌زانی ساڵی پار ھاتنی گه‌شتیاران به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.