گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەهۆی بانگهێشتنەکردنی بۆ ئێوارەخوانێکی جەژن تەقەی لە خاوەنی خوانەکە کرد

2021.05.16 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی بانگهێشتنەکردنی بۆ ئێوارەخوانێکی جەژن تەقەی لە خاوەنی خوانەکە کرد

ناس کورد-
بەهۆی ئەوەی بانگهێشتی ئێوارە خوانەکەی نەکردووە، کەسێک لە شاری بەغدا تەقە لە خاوەنی خوانەکە دەکات و بە سەختی برینداری دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە شاری بەغدا (16ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "کەسێک تەقەی لە کەسێکی تر کردووە و لە ئاکامدا گولەیەک بەر سەری کەسی دووەم کەوتووە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی بریندارەکە جێگیر نییە و لە نەخۆشخانەی دەماری شاری بەغدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت".


بەوتەی سەرچاوە پزیشکەیەکە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، "هۆکاری ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆئەوەی کە بریندارەکە ئێوارە خوانێکی ڕێکخستووە و تەقەکەرەکەی بانگهێشتی خوانەکە نەکردووە، بۆیە دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروست بووە ودواتربە تەقەکردن کۆتایی هاتووە".


وتیشی، "ڕووداوەکە لە گەڕەکی بەلەدیاتی شاری بەغدا ڕوویداوە و تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و لەئێستادا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت".