گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

یەکێتی: ئاسایشی پارتی ئەندامێکمانی دەستگیرکردووە

2021.05.16 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: ئاسایشی پارتی ئەندامێکمانی دەستگیرکردووە

ناس کورد-

کۆمیتەی 16ی ڕێکخستنی یەکێتی لە ناحیەی دینارتە ڕایگەیاند، ھێزەکانی سەر بە پارتی لە ناحیەکە ئەندامێکی کۆمیتەکەیان دەستگیر دەکەن و "ھێزە ئەمنییەکانی سنورەکەش ئامادە نین زانیاری بدەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیتەی 16ی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناحیەی دینارتە، محەمەد ساڵح کە ئەندامی کۆمیتەکەیە "لەلایەن ھێزەکانی سەر بە پارتی دەستگیرکراوە."

 

ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم جار نییە ھێزەکانی پارتی لەو سنورە کادر و ئەندامانی یەکێتی دەستگیر دەکەن و ئەو جۆرە کارانە دەبێتە ھۆی شێواندنی سەقامگیری ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانیش، بۆیە داوا دەکەن بە زوترین کات ئازاد بکرێت.

 

مێڤان حازم، لێپرسراوی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی بە میدیای حزبەکەى ڕاگەیاند، لەم سنورە تۆمەتی جیاجیا بۆ کادر و ئەندامانی یەکێتی دروست دەکرێت تەنھا بۆئەوەی دەستگیر بکرێن، دەستگیرکردنی ئەم کادرەش ھەر لەو چوارچێوەیەدایە.

 

لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی دینارتە ڕاگەیاند، ئەو کادرە لەلایەن ھێزێکی پێشمەرگەی رۆژ دەستگیرکراوە و رەوانەی ئاسایشی ئاکرێ کراوە.

 

وتیشی، ناتوانن زانیاری زیاتر لە سەر ئەو بابەتە بدەن و چاوەڕێی لێکۆڵینەوە دەکەن.