ناس كورد_
بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل لە تویتێكدا نووسیویەتی پاش ئەوە هێرشمان دەست پێكرد كە حەماس لە تەلئەبیب و ئۆرشەلیم و ناوەڕاستی وڵات هێرشی كردە سەرمان. ئەوان مناڵ و هاوڵاتی ئێمەیان كوشت بۆیە ئەوەی ئێمە دەیكەین دادگەرانەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامەكەی نەتەنیاهۆ لەكاتێكدایە ئاژانسەكانی هەواڵ و پەیامنێران لەشارەكانی ئیسرائیلەوە باس لەوە دەكەن دەیان موشەك لە غەزەوە ئاراستەی تەلئەبیب و شارەكانیتر كراوە و لە ئێستا قوبەی ئاسنینی ئیسرائیلی كە سیستمی بەرگرییە لەهەوڵی بەرەنگاربوونەوەی موشەكەكاندایە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند (15 ئایاری 2021)، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە 10ی ئایارەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 200 موڵکی مەدەنی و 24 خوێندنگە لەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانەکەی چڕە زیانی زۆریان بەرکەوتووەو سەدان کەسیش بەدوا پەناگەدا دەگەڕێن.