گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی: کورتکردنەوەى پڕۆگرامەکان کاریگەرى لەسەر خوێندن دەبێت 

2021.05.15 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی: کورتکردنەوەى پڕۆگرامەکان کاریگەرى لەسەر خوێندن دەبێت 

ناس کورد-

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی لە هەولێر ڕایگەیاند "کورتکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن کە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لێداوە کاریگەری لەسەر داهاتووی خوێندن دەبێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیسا حوسێن، ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (15ى ئایارى 2021)  لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو خوێندنە ئەلیکترۆنیەی پێشتر بڕیاری لەبارەوە درابوو ڕەنگە نەیتوانیبێت ئامانجەکەی خۆی بپێکێت و ببێتە بەدیل بۆ خوێندنی ناو پۆل بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنڕاویکی دەرکرد و بڕیاریدا کە سبەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەسپێبکاتەوەو بۆ ئەوەش بابەتەکانی خوێندنی کورتکردووەتەوەو ئەم کورتکردنەوەیەش کاریگەری بەسەر کۆی پرۆگرامەکانی داهاتووی خوێندن دەبێت، جگە لەوەش ئێمە چارەنوسی ئەو نەخۆشیە نازانین و خوێندن هەروا بە پچڕ پچڕی ناکرێت بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بیر لە پلانی توکمەتر و رێگە چارەی باشتر بکاتەوە بۆ ئەوەی خوێندن لە کوردستان نەفەوتێت .

 

دەشڵێت "بەدیلی وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە کە نزیکەی پێنج هەفتەی تر بخوێندرێت و 22ی مانگی 6 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووهەم دەستپێدەکات "ئەمە بەحساب بەدیلە" بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەمە بەس نییە و وەزارەتی پەروەردەو درەنگ کەوتووە لە بڕیارەکەی".

 

ئەو سەرپەشتیارە پەروەردەییە لەو بڕوایەدایە، دەکرا وەزارەتی پەروەردە ڕێگەچارە و پلانی باشتر لە سەری ساڵەوە هەبووایە، ئەگەر لە سەرەتای ساڵ واتا مانگی نۆ سێ ڕۆژ خوێندن هەبوایە بابەتەکان ئەوەندە نەدەفەوتان، بۆ ئەوەش لەسەرەتای دەوامەوە دوو تا سێ پێشنیارمان بە وەزارەتی پەروەدە دا کە خوێندن لەناو پۆلەکان بەردەوام بێت، بەڵام بە داخەوە نەکرا و زیاتر هانا بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی برا، بەداخەوە ڕێگەی ئەلیکترۆنیش نەیتوانی ئامانجەکە بپێکێت و بۆیە تاکە شت هەر دیسان حکومەت یان وەزارەتی پەروەردە ڕێگای ئەوەیان گرتەبەر کە ڕۆژێک نا ڕۆژێک بێت کە ئەوە یەکێک بوو لە پلانەکانی پێشتر و لەگەڵ ئەوە نەبووین کە ساڵەکە بفەوتێت چونکە فەوتانی ساڵەکە زیانێکی زۆر بە پرۆسەی خوێندن و هەموو خانەوادەیەک دەگەیەنێت".