گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەریتانیا مەترسییەک لە بارەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە ئاشکرا دەکات

2021.05.15 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا مەترسییەک لە بارەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

حکومەتی بەریتانیا کاربەدەستانی تەندروستی بە پشتیوانی سوپا بڵاو کردووەتەوە تاوەکو ماڵ بەماڵ بگەڕێن و تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕاوەکە کە یەکەمجار لە هندستان دەرکەوت لە دوو شارۆچکەی باکوری بەریتانیا ئەنجام بدەن و سەرۆک وەزیری وڵاتەکەش مەترسی خۆی ئاشکرادەکات کە ئەگەر ئەو ڤایرۆسە خێراتر بڵاوبێتەوە ڕەنگە ببێتە هۆی تێکدانی ئەو پێشوەچوونانەی کراون لە ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆریس جۆنسن ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئەگەر ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر بڵاوبێتەوە، ئەوا ڕەنگە ڕووبەڕووی بژاردە قورسەکان ببینەوەو ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی تێکدانی ئەو بەرەو پێش چونانەی کردوومانە".

 

وتیشی، "قۆناغی داهاتووی سوککردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات، هۆشداریشیدا کە ڕەنگە ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە دوا بخرێت".

 

کۆمیتەی ڕاوێژکاری زانستی حکومەتیش ڕایگەیاند، هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت ئەم جۆرە نوێیە سەختترە یان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کاریگەری نابێت بۆ کۆنترۆڵکردنی، زیاتر لە دوو لەسەر سێی بەریتانییەکان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵ بەلاینی کەم یەک بەشی ڤاکسینیان وەرگرتووەو 37% هەردوو بەشەکەیان لێداوەو لە هەوڵێکیشدا حکومەت ماوەی نێوان ڤاکسینی یەکەم لەگەڵ دووهەم بۆ خەڵکانی تەمەن 50 بەسەرەوە کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت بیانپارێزێت.

 

ئەم هەڵمەتەی حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە دەیکات بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە یە کە هەڕەشەیە بۆسەر پلانەکانی هەڵگرتنی بەربەستەکان هەتا مانگی داهاتوو.

 

حاڵەتەکانی ئەم جۆرەی ڤایرۆسەکە کە سەرەتا لە هیندستان دەرکەوت لە هەفتەی ڕابردووەو دووهێند زیاتر بووە. ڕاوێژکارانی زانستی حکومەتی بەریتانیاش دەڵێن ئەم جۆرە ڕەنگە خێراتر بڵاوبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر لە بەریتانیا بڵاوبۆوە، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە چەنێک خێراتر بڵاو دەبێتەوە.