ناس کورد-
ئەمڕۆ گەشتیاریکی عەرەب له هاوینه هه‌واری دوكان به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه لەناو ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمڕۆ (15ی ئایاری 2021)، گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب كه خه‌ڵكی به‌غدایه‌و ته‌مه‌نی 40 ساڵه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بەمەبەستی گەشتکردن ڕویان له هاوینه‌هه‌واری دوكان كردبوو له ده‌ریاچه‌كه مه‌له‌ی كردوه خنکاوە.
ئەوەش زانراوە، گەشتیارە عەرەبەکە مەلەوان بوه‌و شارەزایی هەبووە له ده‌ریاچه‌ی دوكان په‌ڕیوه‌ته‌وه و نزیك كه‌ناره‌كه بوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی ئاوه‌كه بگرێت کەوتووەتە ژێر ئاوەکەو خنكاوه، تیمه‌كانی مه‌له‌وانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێننه‌وه.