گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بایدن پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆکى فەڵەستین ئەنجامدا

2021.05.15 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆکى فەڵەستین ئەنجامدا

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆکى فەڵەستین ئەنجامدا و داواى لە سەرۆکى ئەمەریکا کرد کە سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل بۆ سەر گەلى فەڵەستین دابنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود عەباس، سەرۆکى فەڵەستین (15ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکى فەڵەستین ئەنجامداوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکى فەڵەستین باسى لە دەستدرێژى و کارە تاوانکارییەکانى ئیسرائیل کردووە بەرامبەر بە گەلى فەڵەستین کە بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى سەدان هاووڵاتى و برینداربوونى هەزارانى دیکە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە کە عەباس داواى لە بایدن کردووە سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل دابنێت.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکى ئەمەریکا بە گرنگى زانیوە ئاشتەوایى و سەقامگیرى لەو ناوچەیە بێتەدى و جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەمەریکا بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە تێدەکۆشێت.