گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەرێم؛ گۆڕانکاری لە هاتنی گەشتیاران دەکرێت

2021.05.15 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ گۆڕانکاری لە هاتنی گەشتیاران دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ سلێمانی رەتدەکاتەوە و رایگەیاند "دوای جەژن جۆرێک گۆڕانکاری لە رێکارەکان بۆ هاتنی گەشتیاران دەکرێت". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان (15ى ئایارى 2021) لەمیانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى رادیۆى روداو ڕایگەیاند، هیچ ئامارێکی ورد لە بەردەست نییە لەبارەی هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەشی باس دەکرێت لەبارەی هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی و نەمانی شوێن بۆ گەشتیاران بەو جۆرە نییە و ئەو گەشتیارانەش هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بەر لە دەرچوونی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بووە.

 

 ئەمەل جەلال باسی لەوەشکرد "بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان لەلایەن هەرێمی کوردستان و ئەو قەدەغەیەی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە وایکردووە رۆژ بە رۆژ کەرتی گەشتوگوزار زیانی گەورەی بەربکەوێت و ڕووبەڕووی داڕمانی گەورە بێتەوە بۆ ئەوەش دوای جەژن کۆبوونەویەک دەکرێت و بیر لە رێگەچارەیەک دەکرێتەوە کە دەتوانین کارئاسانی بۆ کەرتی گەشتوگوزاری بکەین و داوامان کردووە ئەو گەشتیارانەی لە پارێزگاکانی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان رێککەوتنەکەمان لەسەر بنەمای ئەوانە بێت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە لەگەڵ ئەوانەی پشکنینی پێشوەختەیان کردووە، بەڵام بەم تووندییە و بەو شێوازەی ئێستا زیانی گەورە بەر کەرتی گەشتوگوزاری دەکەوێت".