گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادوەری مەرگ خۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئێران

2021.05.15 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەری مەرگ خۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئێران

ناس کورد-

لەدواین ڕۆژی تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆماری لە ئێران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێستا و پێشوو خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تۆمار کرد، لەوانە ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆکی داد، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و ڕاوێژکاری ئێستای عەلی خامنەیی و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەئیسى کە بەدادوەرى مەرگ ناودەبرێت بەهۆى رۆڵى لە ئەنجامدانى چەندین سێدراە لە قۆناغەکانى پێشووى ئەو وڵاتەدا لە لێدوانێکیدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئەو وەک سەربەخۆیەک خۆى کاندیدکردووە و کار دەکات بۆ بەگژداچوونەوەى هەژارى و گەندەڵى.

 

لەساتى خۆتۆمارکردنیشیدا، عەلى لاریجانى کێشەکانى وڵاتەکەى بە ئاڵۆز و فرەچەشن ناوبرد و رایگەیاند "ساویلکەییە وا بیر بکەینەوە کە دەکرێت لە ڕێگەی چەند کردەوەیەکی پۆپۆلیستییەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن".

 

ئیسحاق جیهانگیریش لەوتەیەکدا باسى لەو بێهیواییە کرد کە خەڵک بەرامبەر بە هەڵبژاردنەکان لەلاى دروست بووە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت ئەو بێهیواییە تێکبشکێنن و کار بۆ گەڕاندنەوەى هیوا بە هەڵبژاردنەکان دەکەن.

 

پێشتریش چەند کەسایەتییەکى تر ناوى خۆیان بۆ کێبڕکێى بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە تۆمار کرد، لەوانەش :تۆمارکەرانی دیکە لە ڕۆژی ڕابردوودا بریتی بوون لە عزەتوڵا زرغامى، سەرۆکی پێشووی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، عەلیڕەزا زاکانی، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان شەمسەددین حوسەینى وەزیری ئابووری لە حکومەتەکەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد.

 

هەروەها مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشوو و عەلی متەهەری جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ناوی خۆیان تۆمار کرد.

 

لەگەڵ ئەوەى هێشتا ژمارەی کۆتایی کاندیدانى تۆمارکراو بۆ ئەو پۆستە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئیسماعیل موسەوی سکرتێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند 304 کەس ناویان تۆمارکراوە .

 

هاوکات کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیان بایکۆت کرد و لەمانگی ئاداری ڕابردوودا هەڵمەتێکیان بەناوى "نا بۆ کۆماری ئیسلامی" بەڕێوەبرد و هەندێک لە میدیاکانی ئێرانیش هەڵبژاردنی ساڵی 2021یان بە "ساردترین" هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەدوای شۆڕشی 1979وە ناوبردووە.