کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەشناسى هەرێم کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە، پێشبینى ئەوە دەکات سبەى ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەور و هەتاو. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت و نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانى تۆمار دەکرێت کە پلەکانى گەرما لەنێوان 22 بۆ 34 پلە دەبێت، بەرزترین پلەى گەرماش لە کەرکوک تۆمار دەکرێت کە لەنێوان 28 بۆ 41 پلە دەبێت. . سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى هەینى، کەشناسى هەرێم پێشبینى ئەوەى کردووە، ئاسمانى هەرێم هەور و هەتاو بێت و پلەکانى گەرما نزمترین پلە لە سلێمانى دەبێت و بەرزترینیش لە کەرکوک. .