گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاستى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزبوەوە

2021.05.15 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئاستى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزبوەوە

ناس کورد-

ئاستى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەى رابردودا بەرێژەیەکى زۆر بەرزبوەوە و ئاستى هەناردەى نەوتى وڵاتى سعودیەى بۆ ئەو وڵاتە تێپەڕاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریک (15ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل، هەروەها تێکڕای هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە نۆ وڵاتەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 640 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

 

بەگوێرەى راپۆرتەکە، هاوردەی نەوتی ئەمەریکا بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە هاوردەی نەوت گەیشتە چوار ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل.

 

ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە بەبڕی 41 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.