گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هێزەکانى ئەمەریکا ڕاهێنانیان بە تەقەمەنى راستەقینە لەعێراق دەستپێکرد [وێنە]

2021.05.15 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
هێزەکانى ئەمەریکا ڕاهێنانیان بە تەقەمەنى راستەقینە لەعێراق دەستپێکرد [وێنە]

ناس کورد-

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى راگەیەندراوێکى لەبارەى بەکارهێنانى تەقەمەنى راستەقینە لەراهێنانى هێزەکانى لەعێراق، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوپەیمانێتییەکە (15ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، هێزەکانى هاوپەیمانان دەستیان کرد بە بەکارهێنانى تەقەمەنى راستەقینە لە راهێنانەکانیان لە عێراق.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو کارەش بۆ پاراستنى ئامادەکاریى شەڕکردنى هێزەکانە لە وەڵامدانەوەى خێرای هەر ئەرکێک کە پێیان بسپێردرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هاوپەیمانان پابەندبوونیان بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچە دیاریکراوەکانى عێراق و سوریا دوپات کردۆتەوە بۆ ئەوەى ناوچەکە زیاتر گەشە بکات و سەقامگێرى تیادا بەرجەستەبێت.