ناس کورد-
ژمارەى ئەو هاووڵاتییە فەڵەستینیانەى کە بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتى غەزە گیانیان لەدەستدا ڕووى لە هەڵکشان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزەى فەڵەستین و لەو چوارچێوەیەدا و بەهۆى هێرشەکان چوار هاووڵاتى دیکەى فەڵەستین گیانیان لەدەستدا و بەوەش کۆى گشتى ئەو هاووڵاتیانەى کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 126 کەس.
وەزارەتى تەندروستى کەرتى غەزە (15ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، چوار ھاووڵاتی دیکە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا و ئەوەش ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەى کە لە ڕۆژى 10ى ئایارەوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 126 کەس.