گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکى رەشبینانە لە تەندروستى جیهانییەوە لەبارەى کۆرۆنا

2021.05.14 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى رەشبینانە لە تەندروستى جیهانییەوە لەبارەى کۆرۆنا

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشبینى ئەوە دەکات، ساڵى دووەمى تەشەنەسەندنى پەتاکە لەهەندێ وڵات خراپتر بێت لەساڵى یەکەمین و ژمارەیەکى بەرزتری دووچاربوون بەڤایرۆسەکە تۆمار بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا (14ى ئایارى 2021) تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، چەند وڵاتێک هێشتا بەسەختى پەتاى کۆرۆناى تێدا تەشەنە دەسەنێت وەکو هیندستان و نیپاڵ و سریلانکا و چەند وڵاتێکى کیشوەرى ئەمەریکاش.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، بەپێى ئەو دۆخەى کەئێستا ڕوودەدات، بۆى هەیە ساڵى دووەمى بڵاوبونەوەى پەتاکە لەچەند وڵاتێک دۆخى تەشەنەسەندنى پەتاکە لەساڵى یەکەم خراپتر بێت.

 

 تیدرۆس ئەدهانۆم ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەخواستى هەندێ وڵات تێگەیشتووە کە دەیانەوێت  منداڵ و گەنجەکانى بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بکوترێت،  داواشیان لێ دەکات واز لەو بیرۆکەیە بهێنن و ڤاکسینەکان بەپێى پلانى (کۆڤاکس) بەکاربهێنن کە پێگەیەکى نێو یبۆ دابینکردنى ڤاکسینەکان بەدادپەوەرى لەجیهاندا.