گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و ئەرمینیا چەند رێککەوتنێکیان گەڵاڵەکرد

2021.05.14 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و ئەرمینیا چەند رێککەوتنێکیان گەڵاڵەکرد

ناس کورد-

 

شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە و چەند ڕێککەوتنێکیان گەڵاڵەکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى، قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و هایک چۆپانیان، وەزیری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و لەگەڵ هەردوولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتن.

 

هەروەها بڕیاردراوە تیمی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا دروست بکرێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕووی بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری.  

 

هەر لەسەردانەکەیدا جێگری سەرۆک وەزیران و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆمپانیا پێشكەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و گەیشتنە رێککەوتنى سەرەتایی بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەرمینیا بێنە هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەرفراواندا منداڵانی تەمەن 10_18 ساڵان فێری تەكنەلۆژیای زانیاری بكەن.

 

سەردانى قوباد تاڵەبانی بۆ ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتە و ماوەى و سێ رۆژ دەخایەنێت.