گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل ’’ئامادەیی بۆ ئاگربەست’’ راگەیاند

2021.05.14 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل ’’ئامادەیی بۆ ئاگربەست’’ راگەیاند

ناس کورد-

 

کەناڵێکى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئامادەیی خۆى بۆ بژاردەى ئاگربەست دەربڕیوە، لەگەڵ توندبوونەوەى شەڕى ئەو وڵاتە و گروپەکانى فەلەستین لە کەرتى غەزە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی کەناڵى دووى ئیسرائیل، بەرپرسێکى ئیسرائیلى رایگەیاندووە، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنى بژاردەى ئاگربەست.

 

تا ئێستا بەرپرسانى ئەو وڵاتە و گروپەکانى فەلەستین بەفەرمى بژاردەى ئاگربەستیان نەخستووەتە بەرباس و هەردوولا موشەکبارانى چڕى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى یەکترى دەکەن.

 

درەنگانى شەوى رابردوو ئیسرائی هێرشێکى گەورەى ئاسمانى بۆ سەر کەرتى غەزە ئەنجامدا و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون، کەتائیبى قەسامیش دەیان موشەکى ئاڕاستەى چەند ناوچەیەکى ئیسرائیل کرد.