گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى چڕى ماڵى سەرکردەکانى حەماس دەکەن

2021.05.14 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
 فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى چڕى ماڵى سەرکردەکانى حەماس دەکەن

ناس کورد-

 

فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى ماڵى سەرکردەکانى کەتیبەکانى قەسامى سەر بە حەماسیان کرد و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى تۆڕى هەواڵى ئاڕم نیوز، ئەمڕۆ هەینى (14ى ئایارى 2021) فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى ماڵى ئەیمەن نۆڤەڵ سەرکردەى کەتیبەکانى عەزەدین قەسامى کردووە لەکەمپى برێج لەناوەڕاستى کەرتى غەزە و ئەوەش کوژراو برینداربوونى لێکەوتووەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، فڕۆکەکانى ئیسرائیل ماڵى دوو سەرکردەى ترى کەتیبەکانى قەسامیان بەناوەکانى مەروان و عیسا لەهەمان کەمپ بۆردومان کردووە بەڵام بێ زیان بووە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆردومانى فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆ بەچڕوپڕى بۆسەر ماڵى سەرکردەکانى سەر بەجوڵانەوەى حەماس بۆ ماوەى 10 ڕۆژە بەردەوامە.

 

هاوکات بۆردومانى فڕۆکەکان بۆ سەر پایسکیلسوارێک لەباشوورى کەرتى غەزە بووەتە هۆى کوژرانى گەنجێکى فەڵەستینى و بەوەش ژمارەى کوژراوان گەیشتووەتە 122 کەس.

 

لاى خۆشیەوە نوسینگەى ڕاگەیاندنى حکومەت لەغەزە ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکانى ئیسرائیل نزیکەى 60 باڵەخانەى حکومییان وێرانکردووە و تێکڕاى ئەو خانوانەش کە هى دانیشتوانن وێرانکراون ژمارەیان گەیشتووەتە 500 یەکەى نیشتەجێ بوون و بەپێى خەمڵانەدنە خێراکانیش زیانى بۆردومانەکان بۆ سەرغەزە 73 ملیۆن دۆلار دەبن.