گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارى ڕوودانى جەڵتە لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینەکان ئاشکرا دەکرێت

2021.05.14 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى ڕوودانى جەڵتە لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینەکان ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

 

پسپۆڕێکى تەندروستى ئاشکراى دەکات، پێکهاتەی مادەیەکى کیمیایى لەڤاکسینى دژە کۆرۆنادا کارلێکى بەرگرى دروستدەکات و ئەوەش کاریگەرى لاوەکى لێدەکەوێتەوە و خوێن مەیین و جەڵتە دروستدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندریاس گرێنشەرى توێژەرى ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، ئەو مادە کیمیاییەى کە لەڤاکسینى ئیستیرازینیکادا هەیە دەبێتە هۆى کارلێکێکى بەرگرى و بەوەش کاریگەرى لاوەکى دەگمەن دروست دەکات لەلاى هەندێ لەبەکارهێنەرانى ڤاکسین، ئەوەش بەپێى پێگەى عەرەبیی.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەو مادەیەى کە بۆ پارێزەرى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى سەر بەکۆمپانیاى ئیستیرازینکا بەکاردێت دەبێتە هۆى وەڵامدانەوەیەکى لەڕادە بەدەرى کۆئەندامى بەرگرى مرۆڤ و بەوەش جەڵتەى خوێن دروستدەکات.

 

توێژەرەکە باسى لەوەش کردووە، ئەو هەوکردنەى کە لەئەنجامى ڤاکسینەکانەوە دروستدەبێت هەروەها دروستبوونى کارلێکى PF4 وا دەکات فیڵ لەکۆئەندامى بەرگرى جەستە بکەن بەوەى کە لاشە دووچارى بەکتریا بووە، دواتر بەهۆى میکانیزمى بەرەنگاربوونەوەى بەرگرى کۆن وادەکات لەکۆنترۆڵ دەربچێت و جەڵتە و خوێن بەربوون ڕووبدات.

 

لاى خۆشیەوە، پڕۆفیسۆر جۆن کلیتۆن لەزانکۆى ماکماستەرى کەنەدا دەڵێت، گریمانەکەى گرێنشەر دەکرێت دروست بێت و هەروەها دەشکرێت نادروست و هەڵەش بێت.

 

بەپێى ڕاڤەى ژمارەیەک لەزانا ڤایرۆسناسەکان، دەکرێت خودى ڤایرۆسەکە ئەو حاڵەتە بوروژێنیت بەو پیەى پەیوەندى بەخوێن مەیینەوە هەیە و هەندێکى تریش دەڵێن دەکرێت ئەوە هۆکارێکى بۆ ماوەیش بێت یاخود ئەوە بێت کە کۆئەندامى بەرگرییان پێشتر دژە تەنەکانى دەرداوە.