گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى گۆڕینى ئاڕاستەى گواستنەوەى نەوت بۆ ئیسرائیل دەکرێت

2021.05.14 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
داواى گۆڕینى ئاڕاستەى گواستنەوەى نەوت بۆ ئیسرائیل دەکرێت

ناس کورد-

 

خاوەن بارهەڵگرەکانى نەوت داوایان لەئیسرائیل کردووە ئاڕاستەى گواستنەوەى نەوت لەعەسقەلانیەوە بۆ حەیفا بگوازنەوە، ئەوەش بەهۆى شەڕوپێکدادانەکانى ئەمدواییەى نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەمڕۆ هەینى(15ى ئایارى 2021)  ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەسەر زارى چەند سەرچاوەیەک لەنەوتهەڵگرەکانەوە بڵاوى کردووەتەوە، چەند خاوەنى چەند نەوهەڵگرێک داوایان کردووە گواستنەوەى نەوتى خاو لەدوورى شارى عەسقەلانى فەڵەستینى و  لەبەندەرى حەیفاى ئیسرائیلەوە بەهۆى دۆخى شەڕەوە بگوازرێتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، شۆفێرى بارهەڵگرەکان داوایان گۆڕینى بەندەرەکەیان کردووە کە نەوتى ناوچەى دەریاى ڕەش دەگوازنەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەئیسرائیلدا دوو پاڵاوگەى سەرەکى هەیە یەکەمیان کۆمپانیاى بازئۆیڵ بەڕێوەى دەبات لەنزیک عەسقەلان و ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل دەپاڵێۆێت، دووەمیشیان ئەو پاڵاوگانەى کە کۆمەڵەى بازان لەنزیک حەیفا بەڕێوەى دەبات و ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێۆێت.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، بەهۆى شەڕو پێکدادانەکانى ئەمدواییەى نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە ناوچەى پیشەسازى نزیک عەسقەلان موشەکى کەرتى غەزەى بەرکەوتووە و بۆڕییەکانى زیانیان پێگەیشتووە کە لەلایەن کۆمپانیاکانى حکومەتى ئیسرائیلیەوە بەڕێوەدەبرێن.