گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى کازمى و ئەردۆغان

2021.05.14 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى کازمى و ئەردۆغان

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا جەختیانکردەوە لەسەر مافى گەلى فەلەستین بۆ بنیاتنانى دەوڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى حکومى ئەمڕۆ هەینى بە ئاژانسى فەرمى عێراقی راگەیاند، کازمى و ئەردۆغان ئەمڕۆ لە پەیوەندییەى تەلەفۆنیدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە لەبارەى رووداوەکانى فەلەستین و هێرشەکانى ئیسرائیل.

 

وتیشى هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر مافى گەلى فەلەستین بۆ دروستکردنى دەوڵەت لەسەر خاکەکەیان کە پایتەختەکەى قودسى پیرۆز بێت.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، ئەردۆغان و کازمى هێرشى دوژمنکارانەى ئیسرائیلیان بۆ سەر کەرتى غەزە رەتکردووەتەوە.