ناس کورد-
دەزگا ڕاگەیاندنەکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى گەورە کەشتى نەوت گوێزەرەوەیان لە ئاوەکانى عومان بەئامانج گرتووە.
.
بەگوێرەى ئەو هەواڵانەى میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، دەنگى دوو تەقینەوەى گەورە بیستراوە لە کەنداوى عومان زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "دوو بارهەڵگرى گەوەرى نەوت گوێزەرەوەیان کردووەتە ئامانج".
.
سەرچاوە هەواڵییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەن، ئەو نەوت گوێزەرەوانە، قەبارە گەورەن و نەوتى خاو لەناوچەى کەنداو دەگوازنەوە.
.
ئاژانسى "یونیوز"، کە ئاژانسێکى ناوخۆیى پاکستانییە وردەکارى زیاترى ڕوداوەکەى بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو دوو کەشتییە داوای هاوکارییان کردووە لەو لایەنانەى لە ئاوى عەمان دا بوونیان هەیە.
.
پێشتر دامەزراوەى سەلامەتى دەریایى بەریتانیا، هۆشدارى ئەوەیدا ڕوداوى دیارینەکرا و لە کەنداوى عەمان ڕودەدەن.
.
.