گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

هەورە بروسکە لە دارستانێکى هیندستان 18 فیلى کوشت

2021.05.14 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەورە بروسکە لە دارستانێکى هیندستان 18 فیلى کوشت

ناس کورد-

بەرپرسى دارستانەکانى ناجون لەویلایەتى ئاسامى هیندستان کە ناوچەیەکى دوورە دەستى ئەو وڵاتەیە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆى هەورە بروسکەوە 18 فیل مرداربوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینى (14ى ئایارى 2021) جایانتا گۆسوامى بەرپرسى باخچەى ئاژەڵانى ناوچەکە ڕایگەیاندووە، فیلەکان کە 5 دانەیان بەچکە بوون لەکاتى هەڵکردنى لافاودا لە جەنگەڵستەکانى کونداڵى مردارەوە بوون و لاشەکانیان دۆزراونەتەوە.

دوێنێ پێنج شەممە پاسەوانى دارستانەکە چووەتە ناوچە دوورە دەستەکەو و لاشەى 14  فیلى لەسەر تەپۆڵکەیەک بینووە کە مردارەوە بوون و 4 دانەى تریش لەخوارەوە تەپۆڵکەکەوە کەوتوون.

بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکیە ڤێتەرنەرییەکان، هۆکارى مردارەبوونى فیلەکان هەورە بروسکە بووە، هەرچەندە تا ئێستا توێکارى بۆ لاشەیان بەوردى نەکراوە.

 

ئاسام ناوچەى نیشتەجێى بوونى نزیکەى 6 هەزار فیلى ئاسیاییە و ڕۆژانە بەناو دارستانەکانى ئەو ناوچەیەدا بۆ خۆراک دەگەڕێن و لەو ناوچانە دەلەوەڕێن.