گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکان دیاریکرا

شەپۆلى پێشوەختەى گەرما لە هەرێم بەربەستى 40 پلە دەبڕێت

2021.05.14 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلى پێشوەختەى گەرما لە هەرێم بەربەستى 40 پلە دەبڕێت

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەرى کەشناسی سلێمانى رایگەیاند، ئەو شەپۆلى گەرمایەى رووى لەهەرێمى کوردستان کردووە بەهۆى چەند هۆکارێکەوەیە لەناویاندا نەبارینى ڕێژەى پێویستى باران و وشکەساڵى و پێشبینیدەکرێت بەردەوامى هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ کەمال ئەمڕۆ هەینى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پلەکانى گەرما چەند رۆژێکە رووى لەبەرزبوونەوە کردووە، بەگشتى لە سلێمانى گەیشتووەتە ٣٨ پلە، لەسنورى گەرمیان و کەرکوکیش گەیشتووەتە ٤٠-٤١ پلە.

 

وتیشى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەگشتى بەهۆى نزیکبوونەوەى وەرزى هاوین، گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواوەیە لەسەر ئاستى جیهان، سەربارى وشکەساڵى و نەبارانى بارانى پێویست.

 

ئاسۆ کەمال پێشبینیکرد ئەمڕۆ و سبەینێ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوام بێت و ناوەڕاستى هەفتەى رابردووش پلەکانى گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.