گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى قوربانیانى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ئاشکراکرا

2021.05.14 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى قوربانیانى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى فەڵەستین ئامارى قوربانیانی هێرشەکانى ئیسرائیلى بۆ سەر کەرتى غەزە بڵاو کردەوە و دەڵێت، نزیکەى 119 کەس کوژراون کە لەناویاندا 31 منداڵ بونیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینى ( 14ى ئایارى 2021) بڵاوى کردووەتەوە وەزارەتى تەندروستى فەڵەستین دەڵێت، لە سەرەتاى  هێرش و بۆردومانەکانى ئیسرائیل تائێستا بۆ سەر کەرتى غەزە و چەند ناوچەیەکى تر 119 کوژراوى لێکەوتووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەنێو کوژراوەکانیشدا 31 کەسیان منداڵن و 19 ژنن و 820 کەسیى دیکەش برینداربوون.

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى دوورهاوێژەکانى ئیسرائیل بۆردومانى ناوچەکانى خۆرهەڵاتى خان یونس و مەغازى و دیر بەلح و ناوەڕاستى بیقاعیان کردووە وهێرشى فڕۆکەوانیش کراوەتە سەر گەڕەکى زەیتونە لە غەزە و چەند ناوچەیەکى ترى کشتوکاڵى لە تەلهەوا.

 

هاوکات سوپاى ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، 160 فڕۆکە بەشدارى بۆردومانەکانى دوێنێ شەوى سەر کەرتى غەزە کردووە.

 

لاى خۆشیەوە کەتیبەکانى عەزەدین قەسام بڵاوى کردەوە، لەوەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیلدا 100 موشەکیان ئاڕاستەى عەسقەلان کردووە.