گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆسەر غەزە دەستپێکرد

2021.05.14 - 00:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆسەر غەزە دەستپێکرد

ناس کورد-

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانیی ئاسمانییان بۆسەر کەرتی غەزە دەستپێکرد و وەک سەرچاوە ناوخۆییەکانی فەڵەستین دەڵێن، هێرشەکە زۆر فراوانە و پێشتر وێنەی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە "ناس کورد" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناو غەزە وەریگرتووە دەردەکەوێت، فڕۆکە جەنگییەکان چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە غەزە بۆردومان دەکەن.

 

هاوکات بنیامین ناتایاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "ئەم ئۆپراسیۆنە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئارامی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە."

 

پێشتر چەند یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل بڵاویان کردەکە کە هاوڕێ لەگەڵ هێرشی ئاسمانی، هێرشی زەمینیش بۆسەر کەرتی غەزە دەستیپێکردووە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکانی غەزە هەواڵەکە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن، ئەوە تەنها پڕوپاگەندەی ئیسرائیلییەکانە.