ناس کورد-
لە میسر کچێکی 18 ساڵ بەهۆی بێزاری و ڕەتکردنەوەى پاککردنەوەى شوقەکەیان وەک ئامادەکارییەک بۆ جەژن، خۆی لە قاتی شەشەمی باڵەخانەکەیان خستەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی میسری لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، خێزانی کچەکە لە ناوچەی خانکە لە پارێزگای پارێزگای قەلیوبیەی میسر دەژین، پاش لێکۆڵینەوە و توێکاری بۆ تەرمەکەى، دەرکەوت لەدوای دروستبوونی دەماقەڵێ لەنێوان ئەو کچە و خێزانەکەیدا لەسەر پاککردنەوەى ناوماڵ، کچەکە خۆی لە قاتی شەشەمی باڵەخانەکەوە خستووەتەخوارەوە.
لەدوای لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی داد، دادگا بڕیاری دا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە خێزانەکەی لەوبارەیەوە.