گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجەی تا 2024 دادەنێین

كازمی پوختەی ساڵێكی خستەڕوو: بەقەدەر 17 ساڵ بەگژ گەندەڵیدا چووین

2021.05.13 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی پوختەی ساڵێكی خستەڕوو: بەقەدەر 17 ساڵ بەگژ گەندەڵیدا چووین

ناس كورد_

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا وتارێكی تەلەفزیۆنی پێشكەش كرد و جەختی كردەوە ئەركی ئەوان رێكخستنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە لەگەڵ ئیرادەی كەل هاوتا بێت و ئەوەشی ئەوان كردوویانە بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی بەدرێژایی 17 ساڵ وێنەی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا كازمی لە وتارەكەیدا جەختیكردەوە حكومەتەكەی هەموو توانایەك بۆ سازكردنی هەڵبژاردن دەخاتە گەڕ و 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵیان وەك دوا وادە دیاری كردووە.

 

كازمی باسی لەوەشكرد هەندێك لایەن خۆیان دەنوێنن بەسەر دەوڵەتدا، هەڕەشەی پەلكێشانی عێراق دەكەن بۆ خوێن و شەڕی ناوخۆیی، "بەڵام دەبێت هەموویان ئەوە بزانن شەڕفرۆشتن بە دەوڵەت بەبێ نرخ نابێت ئەمڕۆ بێت یان سبەی.

 

كازمی گفتی ئەوەشی دا بكوژانی ئیهاب وەزنی لە كەربەلا هەمان چارەنووسی بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدیان لە بەسرە هەبێت و دەستگیر بكرێن.

 

هەروەها وتیشی "لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشتر تەنها قسە هەبوو، تا ئەم حكومەتە هات، سەرباری هەموو رێگرییەكانیش ئەم حكومەتە لەماوەی یەك ساڵدا هێندەی 17 ساڵ كاری كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

 

كازمی باسی لەوەشكرد پرۆژەیەكی چاكسازییان دەستپێكردووە (وەرەقەی سپی)، بودجەیان داڕشتووە بۆ 2021، دەستیان بە دانانی بودجەی ساڵانی 2022_ 2024 كردووە.

 

سەرۆك وەزیران وتیشی "سه‌ره‌ڕای تەحەداكانی په‌تای كۆرۆنا،  حكومه‌ت پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردودا، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌هێز كردوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌چه‌كی ده‌ستی گروپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان گرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه‌ نوستوه‌كانی داعش پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتوه‌".