گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

,نیوەکەى ترى لاى دەوڵەمەندەکانە’

زیاتر لە نیوەى دانیشتووانى جیهان تەنها 17%ى ڤاکسینەکانى کۆرۆنایان بەرکەوتووە

2021.05.13 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە نیوەى دانیشتووانى جیهان تەنها 17%ى ڤاکسینەکانى کۆرۆنایان بەرکەوتووە

ناس کورد- 

سەرۆکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، ئەو وڵاتانەى کە داهاتیان نزم و مامناوەندە کە زیاتر لە نیوەى دانیشتوانى جیهانن تەنها 17%ى ڤاکسینەکانى جیهانیان بەرکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (13ى ئایارى 2021) لە کۆڕبەندى جیهانى بۆ توێژینەوە و داهێنان وتى، ئەو وڵاتانەى داهاتیان نزم و ماناوەندە کە زیاترن لە نیوەى دانیشتوانى جیهان تەنها 17 ڤاکسینەکانى جیهانیان هەیە، 83% کەى ترى لاى وڵاتە دەوڵەمەندەکانە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بە هەموو توانایەکەوە هەوڵى ئەوە دەدەین لە ڕێگەى دامەزراوەى "کۆڤاکس" و دەستپێشخەرییە جیهانییەکانى ترەوە ئەو نایەکسانییە چارەسەر بکەین، پێویستە هەموو وڵاتێک هاوکارییەکانیان لە ڕوبەڕوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا فراوانتر بکەن، ئەویش بە بەشداری پێکردنى کۆمپانیا و کۆمەڵە زانستییەکان.

 

لاى خۆیەوە سومیا سوامیناتان گەورە زاناى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە وتەیەکدا وتى، بە درێژیى ئەو ساڵ و چوار مانگەى بەسەر کۆڕبەندى زانستى یەکەمى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیدا تێپەڕیوە، زانیارییەکى زۆر دەستکەوتووە و پێشکەوتن لەبارەى بنەڕەتى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنى پەتاکە و دیاریکردنى ڕێگەکانى ڕووبەڕوونەوەى بەدەستهاتووە.

 

وتیشى، سەرکەوتن بەسەر پەتاکەدا یەکەم و پێش هەموو شتێک پێویستى بە یەکسانییە لە دابینکردنى ڤاکسینە سەرەکییەکاندا، بەشێوەیەک کە هەموو کەس بتوانێت وەریبگرێت.