گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداری وێنە و نامەکانتان بن’’

هۆشدارییەک لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالاکسی

2021.05.13 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالاکسی

ناس کورد-

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ پیشەسازییە ئەلکترۆنییەکان هۆشداری دەدات بە بەکارهێنەرانی مۆبایلی جۆری گالاکسی کە دەبێت بەشێوەیەکی خێرا دوایین نوێکردنەوەی نێردراوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە مۆبایلەکانیان ئەنجامبدەن بە پێچەوانەوە دووچاری زیانێکی گەورە دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی ئێکسپریس"ی بەریتانی ( 12ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندوە، "پێدەچێت بەهۆی دروستبوونی کەلێنێکی پاراستنەوە لە پرۆگرامی ئەندرۆید کە مۆبایلەکانی جۆری گالاکسی پێی کاردەکەن، بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە ئامێرانە دووچاری زیانێکی گەورە ببنەوە".   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، "کۆمپانیای سامسۆنگی وڵاتی کۆریای باشور داواشی لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالاکسی کردووە دوایین نوێکردنەوە (ئەپدەیت) کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە نێردراوە بۆ ئامێرەکانی جۆری گالاسی بەزووترین کات ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی پارێزراوبن لەهەر زیانێکی چاوەڕوانەکراو".

 

کۆمپانیای سامسۆنگ هۆشداری ئەوەشی داوە، " ئەگەری هەیە ئەو کەلێنەی کە بۆ پرۆگرامەکە دروست بوو زیان بە دەیان ملیۆن مۆبایلی جۆری گالاکسی بگەیەنێت کە سەرجەمیان بە سیستمی چارەسەرکردنی کۆمپانیای ( کۆاڵۆم)ی ئەمەریکی کار دەکەن".

 

 کۆمپانیاکەی وڵاتی کۆریای باشوری جەختی لەوەش کردووەتەوە، " ئەگەری هەیە  هاککەرەکان ئەو کەلێنە ئەمنییە بقۆزنەوە و دزە بکەنە ناو فایلەکانی بەکارهێنەرەکانەوە و لەو ڕێگەوە هەژمارە بانکییەکان و وێنەوە  و مەسجەکانیان هاک بکەن".

 هـ.ف