ناس کورد-
لە ناوچەى خۆرئاواى یۆرکشایەر لە وڵاتى بەریتانیا تۆمەتى بەکارهێنانى لە ڕووى سێکسییەوە و دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر کچێکى منداڵ، ڕووبەڕووى 29 پیاو دەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى (13ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، کچێکى بەرتیانى لەناوچەى خۆرئاواى یۆرکشایەر بۆ ماوەى 7 ساڵ ڕووبەڕووى دەستدرێژى سێکسى بووەتەوە، ئەوەش لەلایەن 29 پیاوەوە.
ڕونیشکراوەتەوە، ڕووداوەکە لە نێوان ساڵانى 2013 بۆ 2010 ڕوویداوە کاتێک کچەکە تەمەنى 13 ساڵ بووە و تا تەمەنى 20 ساڵ ئەو کارە بەردەوام بووە، زۆربەى ڕووداوەکان لەناوچەى کاڵدیریل ڕویداو و بەشێکیشى لەناوچەى برادفۆرد.
بەپێى لێکۆڵینەوەکان، ئەو پیاوانەى تۆمەتبارن تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 65 ساڵدایە و ڕۆژانى 7 و 9ى مانگى داهاتوو ڕووبەڕووى دادگاى برادفۆرد دەکرێنەوە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، تائێستا 8 لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، بەڵام هێشتا تۆمەتیان ڕووبەڕوو نەکراوەتەوە.