گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی

هەرێم؛ پێشبینی بۆ تاوەباران و هەورەبروسکە دەکرێت

2021.05.13 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ پێشبینی بۆ تاوەباران و هەورەبروسکە دەکرێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ هەینی لە ناوچە سنورییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵات ئەگەری بارانبارین و ھەورە بروسکە دەبێت و پلەی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، " سبەینێ ھەینی ئاسمان و کەشی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری دەبێت و پلەی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەناوچە سنوریەکانی رۆژھەڵات و باکوری سلێمانی، ھەڵەبجە ، راپەرین و ھەولێر لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ پێشبینی چالاکبوونی بارستە ھەوری خۆجێیی دەکەین بە شێوەی ھەورەبروسکە و تاوەباران بە رێژەی جیاجیا لەھەندێک ناوچەدا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خێرایی ئاراستە بای باکور و باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بەخێرای ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانی زوودا وە کاتەکانی ئێوارە و شەو."