ناس کورد-
لیژنە باڵاى تەندروستى و سەلامەتى عێراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنى قەدەغەى گشتى هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق و دەستپێکردنەوەى قەدەغەى ڕێژەیى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى (13ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، قەدەغەى گشتى هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان هەڵدەگیردرێت و قەدەغەى ڕێژەیى دەسەپێدەکاتەوە، لە کاتژمێر 9ى ئێوارەوە بۆ 5ى بەیانى بە درێژایى ڕۆژانى هەفتە قەدەغەى ڕێژەیى جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، داخستنى مۆڵەکان، ڕۆستۆرانتەکان، کافتریا و خاوەکانەکان تەنها بۆ ڕۆژانى جەژن بەداخراویى دەمێننەوە، لە ڕۆژى دووشەممەوە ڕێگە بە کردنەوەیان دەدرێت و ڕێگە نادرێت نێرگەلە بەکاربهێنرێت، هەر شوێنێک سەرپێچى بکات 90 ڕۆژ دادەخرێت.
لە بەشێکى ترى بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتیدا هاتووە، پێویستە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت و سەرپێچیکار سزاى دارایى بەسەردا دەسەپێندرێت، هەروەها ڕێگە بە گەشتى بە کۆمەڵى نێوان پارێزگاکان نادرێت.
جەختلەوەشکراوەتەوە، دەوامى فەرمى سەرجەم فەرمانگەکان لە ڕۆژى 17ى ئایارەوە تا 20 ئایار دەوەستێندرێت، هەروەها ڕێگە بە هیچ کارمەند و هاوڵاتییەک نادرێت بەبێ بەستنى کەمامە بچێتە ناو فەرمانگەکانەوە.