گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیى عێراق لەسەر قەدەغەى هاتوچۆ چەند ڕاسپاردەیەک دەداتە ئەنجومەنى وەزیران

2021.05.13 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى عێراق لەسەر قەدەغەى هاتوچۆ چەند ڕاسپاردەیەک دەداتە ئەنجومەنى وەزیران

ناس کورد-

بەڵگەنامەیەک ڕاسپاردەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق بۆ ئەنجومەنى وەزیران ئاشکرا دەکات  و سەرچاوەیەکیش باس لەوەدەکات کە بۆچوونى زۆرینە ئەوەیە قەدەغەى هاتووچۆ هەڵبگیردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار سەبارەت بە ڕاسپاردەکانى وەزارەتى تەندروستى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بە "ناس"ى وت، بۆچوونى زۆرینە لەسەر ئەوەیە کە لە بەغدا و پارێزگاکانى تری قەدەغەى گشتى هاتووچۆ هەڵبگیردرێت.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو پێشنیارەشى کە لەهەمووان زیاتر قبوڵکراوە لە گفتوگۆکاندا ئەوەیە کە لە کاتژمێرەکانى سەرەتاى بەیانیاندا ڕێگە بە هاتووچۆ بدرێت تا کاتژمێر 8ى ئێوارە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکەش، بڕیارەکە بە ڕێکەوتن لەنێوان سەرجەم لایەنەکانى ناو لیژنەى باڵاى تەندروستى سەلامەتى دەدرێت، هەروەها پشووى جەژنیش کە پێشتر بڕیارى لێدراوە وەک خۆى دەمێنێتەوە و ناگۆڕدرێت، ئەگەر قەدەغەى هاتووچۆ هەڵگیرا.

 

لە ڕاسپاردەکانى وەزارەتى تەندروستى بۆ ئەنجومەنى وەزیران هاتووە، قەدەغەى گشتى هاتووچۆ لە ڕۆژانى جەژن و دواتریشدا هەڵبگیردرێت و قەدەغەى ڕێژەیى پەیڕو بکرێت لە کاتژمێر 9ى شەو تا 5ى بەیانى، داخستنى مۆڵەکان، کافتریا، ڕێستۆرانت، هۆڵەکان، سینەما، باخچە، ناوەندەکانى جوانکارى و مەساجەکان تەنها ڕۆژانى جەژن بەردەوامبن.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، مۆڵ و کافتریا و ڕێستۆرانت و قاوەخانەکان دواى جەژن لە کاتژمێر 5ى بەیانییەوە تا 9ى شەو ڕێگەیان پێ بدرێت بکرێنەوە، بەکارهێنانى نێرگەلە قەدەغە بکرێت، هەر کەسیش سەرپێچى کرد ماوەى 90 ڕۆژ دابخرێت.

 

لە بەشێکى ترى ڕاسپاردەکاندا هاتووە، خۆپاراستن  دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا پەیڕەو بکرێت، ڕێگە بە گەشتى بەکۆمەڵ لەنێوان پارێزگاکاندا نەدرێت، هەروەها دەوامى ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەى قەرەباڵغن لە 17ى ئایارەوە تا 22 ئایار ڕابگیردرێت.