ناس کورد-
تەرمی گەنجێکی لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە کە خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران (پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی هاووڵاتییەک کە لەناو رووباری چۆمان و لە نزیک گوندی کەورتەی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەنجەکە بەناوی مزەفەر مستەفا تەمەنی 28 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی گوندی گوندەژۆرە لە قەزای چۆمان. "
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێ کردووە بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر."