گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نیشانەیەکى مەترسیدارى کۆرۆنا لە سەر توانای سێكسی ئاشكرا كرا

2021.05.13 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانەیەکى مەترسیدارى کۆرۆنا لە سەر توانای سێكسی ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

بەپێى لێکۆڵینەویەکى نوێ ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەرى مەترسیدارى لەسەر پیاوان هەیە و ئەگەرى هەیە کاریگەرى لە تواناى سێکس و تواناى ڕەپبوون لە پیاواندا دروست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەکە کە (13ى ئايارى 2021) لە گۆڤارى جیهانى بۆ تەندروستى پیاوان بڵاوکراوەتەوە، جیاوازى پێکهێنانى شانە لە نێوان ئەو پیاوانەى تووشى پەتاى کۆرۆنا بوون و ئەوانەى تووش نەبوون هەیە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەگەرى هەیە کۆرۆنا ببێتە هۆى خراپ کردنى ملولەکانى خوێن، بەهۆى ئەوەشەوە خراپ بوون لەو بەشەى جەستەدا دروست دەبێت کە ئەو ملولە خوێنانەى تێدایە، لەوانەش ئەندامى زاووزێ "چوک".

 

لاى خۆیەوە ڕانجیس ڕاماسامى، بەڕێوەبەرى بەرنامەى پزیشکى ڕێڕەوى میزەڕۆ لە کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى میامی میلەر دەڵێت، لەوانەیە لاوازى ڕەپبوون یەکێک بێت لە نیشانەکانى کۆرۆنا.

 

لێکۆڵینەوە لەسەر 4 پیاو کراوە کە نەشتەرگەرى چووکى دەستکردیان بۆ دەکرێت، ئەوەش بەهۆى لاوازى ڕەپبوون تێیاندا، دوانیان پێشتر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و دەرکەوتووە کە پاشماوەى ڤایرۆسەکە لە ئەندامى زاووزێیاندا ماوەتەوە، ئەوەش هۆکارى سەرەکى توشبوونیان بووە بە لاوازى سێکسى.

 

ڕاماسامى باسى لەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەوەمان بۆ دەرکردووە ئەو پیاوانە پێش توشبوونیان بە کۆرۆنا کێشەى لاوازى سێکسییان یاخود لاوازى ڕەپبوونیان نەبووە، بەڵام دواى دەرکەوتنى نیشانەکانى کۆرۆنا تێیاندا بەشیوەیەکى توند تووشى ئەو حاڵە بوون.

 

ئەو پزیشکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکانماندا بۆمان ڕوونبووەتەوە کە ئەگەرى هەیە ڤایرۆسى کۆرۆنا ببێتە هۆى دروستبوونى کێشە لە شانەکاندا لەسەر ئاستێکى فراوان.