گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجە و موچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.13 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجە و موچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەدوای جەژنی ڕەمەزان بودجەی هەرێم ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، دەشڵێت، لەگەڵ ھاتنی مافە داراییەکانی ھەرێم لەبەشە بودجەی 2021ی بەغدا ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنە دی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ کاروباری ئابوری ڕایگەیاند، " پاش جەژنی ڕەمەزان بودجەی ھەرێم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و لەگەڵ ھاتنی مافەداراییەکانی ھەرێمیش لەبەشە بودجەی 2021ی بەغدا ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنە دی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەلەکەمان بە خۆڕاگری و ئیرادەی بەردەوامەوە توانیویەتی زۆر رۆژگاری سەخت تێپەڕێنێت، زۆر كێشە و قەیرانی بەسەركەوتووی تێپەڕاندووە، لەم قۆناغەشدا بە پێکەوەیی و لە خۆبوردەیی دەتوانین خزمەتی ھەرێمەکەمان و ھاونیشتمانیان بکەین، کاری زیاتر بکەین لە جێبەجێکردنی بریارەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شارو شارۆچکەکانمان."