گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆى پشتگیرى کردنى ئیسرائیل هێرش دەکرێتە سەر بایدن

2021.05.13 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى پشتگیرى کردنى ئیسرائیل هێرش دەکرێتە سەر بایدن

ناس کورد- 

بەهۆى ئەوەى پشتگیرى ئیسرائیلى کرد، ئەندامێکى کۆنگرێسى ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر جۆ بایدن، سەرۆکى وڵاتەکەى و پێىوایە، پشتگیرى داگیرکەر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلێکساندرا ئۆکاسیۆ کۆرتێز، ئەندامى کۆنگرێسى لەسەر پشکى دیموکراتەکان (13ى ئایارى 2021) لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر لەسەر قسەکانى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا و پشتگیرى کردنى ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، لێدوانى لەو جۆرە لەگەڵ کەمێک لە دانپێدانان، بوونەتە هۆى ئەو توندوتیژییەى دروست بووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، دەرکردنى فەلەستینییەکان و هێرشەکانى ئەقسا و بێبەشکردنى فەلەستینییەکان لە مرۆڤایەتییان واتاى ئەوەیە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەپاڵ ئەو پێشێلکاریانەى مافەکانى مرۆڤ دەوەستێت.

 

ئەو ئەندامەى کۆنگرێس ئاماژەى بەوەشداوە، لە ڕێگەى ئیدانەکردنى کردەوەکانى حەماس و ڕەتکردنەوەى داننان بە مافى فەلەستینییەکاندا، بادین پاڵپشتى ئەو بیرۆکە هەڵەیەى کرد کە گوایە فەلەستینییەکان هانى ئەو توندوتیژیانە دەدەن، ئەوەش زمانێکى بێلایەنانە نییە، بەڵکو وەستانە لەپاڵ داگیرکەر.

 

پێشتر جۆ بایدن، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەسەر شەڕى نێوان ئیسرائیل و گروپە بەرگرییە فەلەستینییەکان ئاماژەى بەوەدا، ئیسرائیل مافى خۆیەتى بەرگرى بکات.