گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆى هەڵئاوسان لە ئەمریکا نرخى زێڕ بەرز بووەوە

2021.05.13 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى هەڵئاوسان لە ئەمریکا نرخى زێڕ بەرز بووەوە

ناس کورد- 

بەهۆى ئەوەى ئەنجومەنى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکى بەم نزیکانە نرخى سود زیاد ناکات ، نرخى زێڕ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز (13ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، نرخى زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا 0.1% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسە گەیشتووەتە 1816 دۆلار و 63 سەنت، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر زیاتر لە سەدا یەک دابەزینى بەخۆیەوە بینى.

 

کایڵ ڕودا، شیکەرەوە لە "ئاى جى مارکێت" ئاماژەى بەوەداوە، تائێستاش لە قۆناغى دواى شۆکین، پێشبینییەکان لە بازاڕدا ئەوەیە کە بانکى یەدەگى فیدراڵى (بانکى ناوەندى ئەمریکى) ناچار دەبێت کارێک بکات دەربارەى هەڵاوسان.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بەڵام بانکەکە جەختى لەوەکردووە کە هەڵاوسان کاتى دەبێت و هەروەها هیچ ترسێک نییە بۆ گۆڕانکارى لە بڕى سوودا.

 

هەرچى سەبارەت بە کانزاکانى ترە، پلادیۆم 0.9% زیادى کردووە و یەک ئۆنسە گەیشتووەتە 2881 و 61 سەنت، هەروەها زیو 0.5% بەرزبووەتەوە و یەک ئۆنسە گەیشتووەتە 26 دۆلار و 90 سەنت، لەکاتێکدا پلاتین 0.2% نرخەکەى زیادى کردووە و یەک سۆنسە بەرامبەر 1211 دۆلار و 87 سەنتە.