گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکانی سەر کەرتی غەزە بەرزبووەوە

2021.05.13 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکانی سەر کەرتی غەزە بەرزبووەوە

ناس کورد- 

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە بەرزبووەوە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان 83 کەس کوژراون کە لەنێویاندا 17 منداڵ و شەش ژن هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند ڕۆژێكە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێكردووەتەوە و بەردەوام بە موشەك هێرش دەكەنە سەر یەكتری. 

 

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان (پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021)، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا 83 کەس کوژراون، لەنێویاندا 17 منداڵ و شەش ژن هەیە. 

 

هاوکات 487 کەسی دیکە برینداربوون کە بەشێکی زۆری ئەوانیش ژن و منداڵن. 

 

لە سپێدەی ڕۆژی جەژن هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزە و بەدوایدا هێرشی حەماس بۆ سیدرۆتی ئیسرائیل دەستیپێكردەوە، بەهۆی گرژییەكانی ناوخۆی ئیسرائیلیشەوە سەرۆك كۆماری وڵات بانگەوازێكی بڵاوكردەوە.   

  

بەگوێرەی بەدواداچوونی "ناس" لە ئاژانسەكانی هەواڵ تا ئێستا زیانە گیانییەكانی هێرشەكانی ئەمڕۆی جەژن ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردەوە بەهۆی گرژییەكانی نێوان عەرەب و هاوڵاتیانی جووی ئیسرائیلی لەسنوری هێڵی سەوز وڵات لەپاش 200 گرژی وەهای بەخۆیەوە نەدیوە.   

  

لەم میانەیەشدا سەرۆك كۆماری ئیسرائیل رۆئفین ریفلین لە بانگەوازێكدا بەتەلەفۆن لە رێگای كەناڵی 12 ئیسرائیلەوە جەختیكردەوە "تكایە ئەم شێتییە ڕاگرن، ئێمە دووچاری مەترسی موشەك بووینەتەوە كە شەقام و هاوڵاتیانمان دەكاتە ئامانج كەچی سەرقاڵی شەڕێكی ناخۆین لەنێوان خۆمان كە هیچ مانایەكی نییە". وەك ئاماژەیەك بۆ پێكدادانی جووەكان و عەرەبەكانی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسرائیل.