گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کازمی بەڵێن دەدات’’

لیژنەی دارایی مژدەیەکی کازمی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات

2021.05.13 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی مژدەیەکی کازمی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، مستەفا کازمیش بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی عێراق کردووە،." 

 

وتیشی، " لەوەی دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە سەردانی بەغدا دەکات." 

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، " مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات." 

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عێراق کردووە و تیایدای پابەندی هەرێمی بە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکە دووپاتکردووەتەوە و داواشی کردووە بەغداش پابەند بێت."   

  

سەبارەت بەوەی حکومەتی هەرێم خەمسارد بێت لە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد، "بەهیچ شێوەیەک هەرێم خەمسارد نییە و نوسراوی سەرۆکی حکومەتیش بۆ کازمی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئێمە پابەندین بە یاساکە."   

  

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا باسی لەوەشکرد، "ماده ي 11 پيويستی بە هەماهەنگی هاوبەشە بۆ جێبەجێکردنی و وەزارەتی دارایی نوێنەری خۆی دیاری کردووە، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمیش بە فەرمیی داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق کردووە نوێنەری خۆی دیاری بکات بۆ پلانی وردبینی هاوبەش."