گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستا چوار وەزارەت لە کابینەکەی عەبدولمەهدی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن

پەرلەمانتارێک: پارێزگاری کەرکوک و وەزیری دادی عێراق پەیوەستن بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە

2019.06.12 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: پارێزگاری کەرکوک و وەزیری دادی عێراق پەیوەستن بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، پارێزگاری کەرکوک و پۆستی وەزیری داد پەیوەستن بە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمەەوە. . بەختیار شاوەیس،ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، :ئەو چوار وەزارەتەی تا ئێستا وەزیرەکانیان بۆ دانەنراوە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکانەوەیە و ئەوەش کاریگەری خراپی کردوەتە سەر کارەکانی حکومەت. . لەبارەی پۆستی وەزیری دادەوە وتی: "ئەو پۆستە پشکی کوردە و بەر یەکێتی نیشتیمانی دەکەوێت، پەیوەست کراوە بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا." . بەختیار شاوەیس باسی لەوەکرد تائێستا هیچ کەسیک بە فەرمی بۆ پۆستی وەزیری داد کاندید نەکراوە و وتی: مانەوەی پۆستەکە بەو شێوەی ئێستا زیانی زۆری بەر هاوڵاتیان گشتی و کوردانی ناوچە دابڕێنراوەکانداوە، بەوپێیەی لە دەسەڵاتی وەزیردایە کە بڕیارە نایاساییەکانی دژ بەو ناوچانە هەڵبوەشێنێتەوە.   لە کابینەکەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە تا ئێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە و بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان لە سەر کاندیدەکان پڕ نەکراونەتەوە.